ئەمریکا بە مەرج ڤیزا دەدەنە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و جووڵەیان سنووردار دەکات
بڕیارە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ومحمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداریی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن، کە رۆژی سێشەممە 24-9-2019 لە نیویۆرک دەست پێ دەکەن.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤیزای بە تیمی راگەیاندن و یاریدەدەرەکانی حەسەن رۆحانی نەداوە و ناتوانن سەردانی نیویۆرک بکەن.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئەمریکا بە مەرج ڤیزای بە حەسەن رۆحانی و محەمەدجەواد زەریف داوە، بەشێوەیەک، تەنیا دەتوانن لەنێوان بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، بارەگای نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنی مانەوەیان، هاتوچۆ بکەن.
باسنيوز
