بەریتانیا: ئێران بەرپرسی هێرشی سەر دامەزراوەی نەوتیی سعوودیەیە

 بەریتانیا: ئێران بەرپرسی هێرشی سەر دامەزراوەی نەوتیی سعوودیەیە


بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە نوێترین هەڵوێستی لەبارەی هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە، ڕای گەیاندووە ئەو لەو باوەڕە دایە ئێران هۆکاری ئەو هێرشانەیە و ئەوان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپیەمانەکانی ئامادەی وەڵامدانەوەی ئێرانن.



جۆنسۆن لە کاتی سەفەر بۆ نیۆیۆرک لەمبارەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: "بەریتانیا گومانی لەوەدا نییە ئێران بەرپرسیاری هێرش بۆ سەر ئارامکۆی سعوودیەیە و ئێمە لەگەڵ ئەمریکا و هاوپیەمانە ئەورووپییەکانمان لە هەوڵداین ڕێگەیەک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە دەستنیشان بکەین و تەنگژە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەمتر بکەینەوە".



سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاشکراشی کردووە: "وڵاتەکەی سەرقاڵی وردی بارودۆخکە و پرۆژەی ئەمریکایە بۆ بەرگری لە سعوودیە و ئەگەر بێت و ئەمریکا و سعوودیە داوایان لێ بکەن، ئەوکاتە ئێمە لەبارەی جۆری هاوکاری بڕیار دەدەین".



ئەم هەڵوێستەی بەریتانیا لە کاتێکدایە کە پێشتر میلیشیا شیعە حووسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ، بەڵام ئەمریکا و سعوودیە و چەند وڵاتی دیکە ئێران بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە دەزانن و ڕایان گەیاندووە ئەو جۆرە چەکانە کە هێرشەکەیان پێ ئەنجام دراوە لە دەستی حووسییەکاندا نییە.




باسنيوز
Top