ترامب: بەهیچ شێوەیەک فشارم نەخستوەتە سەر سەرۆکی ئۆکرانیا، بۆ لێکۆڵینەکردن لەجۆ بایدن و کوڕەکەی
بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، لە وەڵامی داواکاریەکەی جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپەیوەندیە تەلەفونیەکەمدا لەگەڵ هاوتا ئوکرانیەکەم هیچ هەڵەیەکم نەکردوە، بەهیچ شێوەیەک فشارم نەخستوەتە سەر سەرۆکی ئۆکرانیا، بۆ لێکۆڵینەکردن لەجۆ بایدن و کوڕەکەی.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، لە 25ی تەموزدا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیم لەگەل ڤۆلودیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامداوە، بەڵام هیچ تۆمەتێکی لەلایەن رۆدۆڵف جولیانی پارێزەرە تایبەتەكەمەوە روبەڕو ناکەمەوە.
درۆی کرد کاتێک وتی قسەم لەگەڵ کوڕەکەیدا نەکردوە، چونکە خۆم قسەم لەگەڵ کوڕەکەیدا کردوە
سەبارەت بە بایدن، کە کاندیدی سەرۆکایەتی حزبی دیموکراتی ئەمریکایە، وتی،"درۆی کرد کاتێک وتی قسەم لەگەڵ کوڕەکەیدا نەکردوە، چونکە خۆم قسەم لەگەڵ کوڕەکەیدا کردوە".
لە درێژەی قسەکانیدا ترەمپ وتی، من نامەوێت ئازاری بایدن بدەم، بەڵام ئەو شتێکی خراپی ئەنجامداوە.
دوێنێ شەممە جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، کە لەئێستادا لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی کاندیدی حزبی دیموکرات لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی داهاتوی ئەمریکا، چەند راپۆرتێکی لێکۆڵینەوەی خستوەتەڕو کە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، فشاری خستوەتەسەر هاوتا ئۆکرانییەکەی بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ بایدن و کوڕەکەیدا.
خەندان
