محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: حوسییه‌كان چه‌كه‌كانیان له عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشتووتری یه‌مه‌نه‌وه دەست كه‌وتووه
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "CBS"ـی ئه‌مه‌ریكی، زه‌ریف گوتوویه‌تی: "حوسییه‌كان چه‌كه‌كانیان له عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشتووتری یه‌مه‌نه‌وه چنگ كه‌وتووه، كه به پاره‌ی سعوودیه و له ماوه‌ی فهرمانڕهوایهتییهكهیدا كڕیبوونی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه حوسییه‌كان خاوه‌نی شاره‌زایی ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوون، ئه‌وه‌ش رێگای بۆ خۆشكردوون ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ستیان چاكیبكهنهوه و پێشیبخه‌ن".
له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی ئێران به بۆردوومانی راسته‌وخۆی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ، زه‌ریف ده‌ڵێت: "سعوودیه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تێوه‌گلانی ئێرانی له‌و هێرشه‌دا پێشكه‌ش نه‌كردووه كه دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كرده ئامانج".
K24
