دایکی بەهمەنی قوبادی ئازادکرا
بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری ناوداری کورد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "دایکم چەند کاژێرێک لەمەوبەر ئازادکرا، بەڵام پاسپۆرتەکەی لێوەرگیراوە و دەبێت سبەینێ لە دادگای ئینقیلاب ئامادەبێت".
بەهمەنی قوبادی ئاماژەی بەوە کردووە، دایکی نەخۆشە و دەبوایە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدا بووایە. بەڵام ئامادەکاری دەکات بۆ دانیشتنی دادگاییەکەی لە بەیانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، کاژێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهمەنی قوبادی رایگەیاند، دایکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "ئیمام خومەینی" لە تاران دەستگیرکراوە.
