ئەمەریکا کەشتییەکی جەنگی رەوانەی سعوودییە کرد
بەهۆی زیاتر بوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، ئەمەریکا هێزی رەوانەی سعوودییە کردووە، لەوبارەوەشەوە سوپای ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، هێزەکانیان سنووردار دەبن و تەنها بۆ بەرگری چوونەتە سعوودییە.
لە میانی کۆبوونەوەی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لەگەڵ هەر یەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، پوتن رایگەیاندبوو کە کێشەی سعوودییە ئەوەیە، سیستمی بەرگری مووشەکی رووسی نییە بۆیە ناتوانێت بەرگری لە دامەزراوە نەوتییەکانی بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاڕ تی رووسی، ئەمەریکا سیستمی بەرگری مووشەکی لە سعوودییە جێگیر کردووە.
بەهۆی هێرشی حوسییەکانی یەمەن کە لە ئێران نزیکن بۆ سەر چەند دامەزراوەیەکی نەوتی سعوودییە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودییە دابەزی و بەهۆیەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە.
لەسەر ناردنی ئەم هێزانە بۆ سعوودییە، ئێران هۆشداریی خۆی داوە و دەڵێت، ئامادەیە هەر هێرشبەرێک لەناوبەرێت.
K24
