عێراق و تورکیا رێککەوتنێک واژۆ دەکەن
ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنەکە، تورکیا 80 پارچە شوێنەواری دزراوی عێراق، دەگەڕێنێتەوە.
رێککەوتنەکە لەلایەن حەسەن جەنابیی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە و جێگری وەزیری رۆشنبیریی تورکیا واژۆ کراوە.
هەروەک وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، 80 پارچە شوێنەوارەکە، کە لەمۆزەخانەی هاتای لە تورکیا پارێزراون، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە عێراق.
باسنيوز
