توركیا ئۆپراسیۆنێك ئه‌نجام دەدات
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه كه "پزیشك له شاره گه‌وره‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ئورفه و مێردین كراوه و سوپای توركیا خۆی بۆ چوونه ناو باكووری سووریا ئاماده ده‌كات".
به‌رپرسێكی پله باڵای ئه‌منی به رۆیته‌رزی گوتووه: "به‌هۆی ئاماده‌سازیی بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه مۆڵه‌تی پزیشكه‌كان راگیراوه، ماوه‌یه‌كه ئاماده‌ین، چونكه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێك ده‌كرێت له هه‌ر كاتێكدا و به‌گوێره‌ی پێویستیی كرده سه‌ربازییه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به روونی قسه‌ی كردووه كه توركیا له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نیگه‌رانه له سنووره‌كانی سووریا و توركیا، ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه هیچ پێشڤه‌چوونێك روونه‌دات، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پلانی ناوچه‌ی ئارام به درێژایی 450 كیلۆمه‌تر، له رۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه تا سنووری عێراق بخاته به‌ر باس و گفتوگۆ.
K24 -
