میسرییەکان خۆپیشاندان دژی سەرۆکی وڵاتە دەکەن: لە دەسەڵات وەرە خوارەوە

 میسرییەکان خۆپیشاندان دژی سەرۆکی وڵاتە دەکەن: لە دەسەڵات وەرە خوارەوە


هاووڵاتییانی میسر خۆپیشاندان دژی سەرۆکی وڵاتەکەین دەکەن و داوای دووکەوتنەوەی لێ دەکەن.

شەوی هەینی 20-9-2019، هەزاران هاووڵاتیی میسر لە شارەکانی قاهیرە، ئەسکەندەرییە، سویس و مەحەلەی گەورە لە باکووری قاهیرە، خۆپیشاندانیان دژی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی وڵات، ئەنجام دا.

خۆپیشاندەران دروشمی دوورکەوە سیسی (ارحل یا سیسی)یان بەرز کردووەتەوە، کە یەکەمجارە ئەو دروشمە لە دژی سیسی بەرز بکرێتەوە.

عەبدولفەتاح سیسی، کە بە کودەتا هاتووەتە سەر دەسەڵات، فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن.

هەروەها بەشێک میدیا میسرییەکان باس لەوە دەکەن، کە مەلیکە تیتانی، دایکی عەبدولفەتاح سیسی بە رەگەز هاووڵاتیی مەغریبە و بە ئاین جوولەکەیە، بەڵام دەسەڵاتدارانی مەگریب رەتی دەکەنەوە دایکی سیسی هاووڵاتیی وڵاتەکەیان بێت.

دوای کۆتایی هێنان بە حوکمی حوسنی موبارەک، محەمەد مورسی، کە لە ساڵی 1951 لەدایک ببوو، بە هەڵبژاردن لە 2012 - 2013 بووە سەرۆکی میسر و ئێوارەی رۆژی دووشەممە 17-6-2019 لەکاتی دادگاییکردنی، گیانی لەدەست دا.

جەنەڕال عەبدولفەتاح سیسی، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی محەمەد مورسی، وەزیری بەرگریی میسر بوو، بە بەکارهێنانی سوپا لە ساڵی 2013 کودەتای بەسەر محەمەد مورسیدا کرد و خۆی وەک سەرۆک کۆماری میسر ناساند.

دوای گرتنە دەستی دەسەڵاتی میسر، رەوتی ئیخوان موسلیمین و محەمەد مورسی، کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی، وەک تیرۆریست ناساند و دواتریش ئەو رەوتە لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات، وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسنێندرا.





باسنیوز
Top