توركیا به‌نجه‌ی تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه بۆ ئه‌مه‌ریكا درێژ ده‌كات
سولێمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌شلێت: ماوه‌ی 40 ساڵه ئه‌مریكا چه‌ك به په‌كه‌كه ده‌دات و په‌روه‌رده‌ی ده‌كات.
له باره‌ی دۆخی سووریاشه‌وه، سۆیلو گووتی: ئه‌مریكا كار له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له باكووری سووریا جێگیر ده‌كه‌ن.
خلوسی ئاكار گوتیشی: رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رێككه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وان پلانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
