په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی خۆی دانانی قه‌یوومه‌كان راگه‌یاند

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی خۆی دانانی قه‌یوومه‌كان راگه‌یاند
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دانانی قه‌یوومه‌كان له‌ باكووری كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌، شه‌رمه‌زار ده‌كات.

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئاسایی خۆی، دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په‌ و دانانی قه‌یوومه‌كان له‌ شاره‌كانی دیاربه‌كر و وان و مێردینی باكووری كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات.

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ش له‌ حكومه‌تی توركیا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی توركیا یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات و هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌ بڕیار ده‌رده‌كات و به‌ شێوازێكی نادیموكراسییانه‌ نوێنه‌رانی هه‌ڵبژاردن زیندانی ده‌كرێن.

حكومه‌تی توركیا به‌ بیانووی جۆراوجۆر، سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په‌، له‌ شاره‌ كوردییه‌كانی باكووری كوردستان لاده‌دات و قه‌یووم داده‌مه‌زرێنێت.
Top