ئه‌مه‌ریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت

ئه‌مه‌ریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت
مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆك ترەمپ سزای زیاتر دەخەنە سەر ئێران بۆ لاوازکردنی توانای دارایی ئەو وڵاتە کە پارەکەی لە هەڵمەتی تیرۆرستی خەرج دەکات.

پۆمپێیۆ ئاماژە بەوەشدا، سزاکان بۆ ئەوەن ئێران توانای هاوکاریکردنی میلیشیای وەك حزبولای عێراقی نەبێت لە پەرەپیدانی سیستەمی موشەکی خۆیان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رەخنەشێ لە ئیدارەی رابردووی وڵاته‌كه‌ی گرت، کە لە متمانە کردن بە ئیران شکستیان هینا و گوتی: ئەو نەتەوەیە ناتوانێت ئاشتیخواز بێت.
Top