زەین عابدین بن عەلی لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
بن عەلی لە کانوونی دووەمی 2011دا تونسی بەجێهێشت و روویکردە سعودیە، ئەوەش دوای چەندین رۆژ خۆپیشاندانی بەرفراوان لە وڵاتەکەی.
ئەو جۆرە خۆپیشاندانە بۆ دوورخستنەوەی دەسەڵاتداران لە پۆستەکانیان کە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە و لە توونسەوە دەستیپێکرد، چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاشی گرتەوە، لەوانەش میسر، سووریا، لیبیا و یەمەن.
مردنی بن عەلی لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تونس بەڕێوەچوو و یەکێک لە بەربژێرەکانیش بەناوی عەبیر مووسا خۆی وەک پاڵپشتیکارێکی بن عەلی ناساند و تەنیا 4%ی دەنگەکانی بەدەستهێنان.
