دوو په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكپارتی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
تاوەکو ئێستا هه‌شت پەرلەمانتار و دوو بەرپرسی لقی رێكخستنه‌كانی ئەو پارتە و هه‌زاران ئه‌ندام دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
جوما ئیچته‌ن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئاكپارتی و ئه‌ندامی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی توركیا له بازنه‌ی ئامه‌د و شه‌نۆل گورشه‌ن په‌رله‌مانتاری خولی پێشووتری په‌رله‌مانی توركیا له بازنه‌ی كركڵارئێلی كه پێشتر پارێزه‌ری كه‌سیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوو، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند.
دوێنێش عەلی پوڵجو پەرلەمانتاری خولی پێشووی فراکسیۆنی ئاک‌پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ لە توویتێکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد کە دەچێتە بەرەی ئەحمەد داودئۆغڵو.
رۆژی هەینی 13-9-2019، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لەگەڵ ستافەکەی کە لە ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئاک‌پارتی پێکهاتبوون، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە ئاک‌پارتی راگەیاند.
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمیی کە لە سایتی دادگای باڵای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا 56 هەزار و 260 ئەندامی ئاسایی ئاک‌پارتی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە. میدیاکانی تورکیاش دەڵێن، ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکان پەیوەندیی بەهەردوو پارتەکەی ئەحمەد داودئۆغڵو و عەلی باباجانەوە دەکەن کە بەنیازن لەداهاتوو رایبگەیێنن.
