فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر کۆشکی میری کوێت دەسوڕێتەوە

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر کۆشکی میری کوێت دەسوڕێتەوە
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر کۆشکی میری کوێتدا دەسوڕێتەوە و باڵیۆزی بەریتانیاش هۆشداریی دەدات.

مایکڵ دافنبۆرت، باڵیۆزی بەریتانیا لە کوێت، رایگەیاندووە، کوێت دۆست و هاوپەیمانێکی گرنگی بەریتانیایە و هەر مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی ئەو وڵاتە، دەبێتە هۆی نیگەرانیی بەریتانیا.

رۆژنامەی (رەئی) کوێتی بڵاوی کوردووەتەوە، کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە گەورە بووە بەسەر کۆشکێکی میری وڵاتدا سوڕاوەتەوە.

میدیاکانی کوێت ئاماژە بەوە دەکەن، کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبییەوە بەرەو ناو خاکی کوێت چووە.

پێشتر سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای کوێت، رایگەیاندبوو، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک، سوپا خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەو بڕیارەی کوێت دوای بۆردومانکردنی ژمارەیەک دامەزراوەی نەوتیی سعودیە و ئەمریکاش ئێران بەو بۆردومانە تاوانبار دەکات و هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.

کوێت وڵاتێکی بچووکی کەنداوی عەرەبییە. رووبەری ئەو وڵاتە 17 هەزار و 800 کیلۆمەترە دووجایە و ژمارەی دانیشتوانیشی چوار ملیۆن 600 هەزار کەسە.

کوێت بە وڵاتانی ناکۆکی سعودیە لە باشوور و (عێراق لە باکوور و رۆژئاوا و ئێران لە رۆژهەڵاتی کەنداوی عەرەبی) دەورە دراوە











باسنيوز
Top