ناتانیاهۆ گەشتەکەی بۆ نیو یۆرک هەڵوەشاندوە

 ناتانیاهۆ گەشتەکەی بۆ نیو یۆرک هەڵوەشاندوە
لەدوای بەدەستهێنانی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی لە هەڵبژارنی گشتی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەشتەکەی نیو یۆرکی هەڵوەشاندوە.

بڕیاربو ناتانیاهۆ بۆ بەشرایکردن لە 74هەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی نیو یۆرک بکات، لە پەراویزی ئەو کۆبونەوەیەشدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی کۆببێتەوە.

بەگوێرەی ئەنجامە بەرایایەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل کە رێکەوتی 17ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، ژمارەی دەنگەکانی هەردو حزبی لیکۆد بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ و هاوپەیمانی شین وسپی یەکسانن.

بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی، ناتانیاهۆ دەبێتە دوەم سەرۆک کە ناتوانێت لە 74هەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری بکات، ئەوەش دوای سەرۆککۆماری ئێران دێت لە بێبەشبونی لە کۆبونەوەکە، بەهۆی پێنەدانی ڤیزای گەشت بە سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، هاوەڵ لەگەڵ شاندی ئامادەکاری ئێران بۆ کۆبونەوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئامادە نابن.





خەندان
Top