مالیکی: ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل بکەین

 مالیکی: ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل بکەین
سەرکردەیەکی عەرەب رایدەگەیەنێت، کەئەوان ئامادەن گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل بکەن.

ریاز مالیکی، وەزیری دەرەوەی فەلەستین رایگەیاندووە، دەسەڵاتەکەی رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنی دیموکراتییانەی ئیسرائیل دەگرێت.

ریاز مالیکی هەروەها رایگەیاندووە، کە کاتێ ئیسرائیلییەکان لەناوخۆیان رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ، ”ئێمە ئامادەین گفتوگۆ و دانوستاندنی لەگەڵ بکەین“.

رۆژی سیشەممە 17-9-2019، هاووڵاتییانی ئیسرائیل چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، هەردوو پارتی لیکۆد بە سەرۆکایتیی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئێستا و پارتی شین و سپی بە سەرۆکایەتیی جەنەڕال بینی گانتس، توانیویانە لە نێوان 31-34 کورسیی کنێست، مسۆگەر بکەن.

کنێستی ئیسرائیل لە 120 ئەندام پێک دێت و کام لایەن زۆرینەی کورسییەکان بە دەست بهێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دیاری دەکات، بەڵام پێویستە رەزامەندیی 61 پەرلەمانتار، بەدەست بهێنێت.






باسنيوز
Top