ئێران: تا 2 کاتژمێری دیکە ڤیزا بە رۆحانی نەدرێت، بەشداری کۆبونەوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان ناکات
تا ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، ڤیزای گەشت بە سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە نەدراوە، بەو هۆیەشەوە هاوەڵ لەگەڵ شاندی ئامادەکاری ئێران بۆ کۆبونەوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئامادە نابن.
پێنەدانی ڤیزا بە سەرۆکایەتی حکومەتی ئێران، بە "بێبەهاکردن"ی سیاسەتی ئێران دەدانرێت لە چوارچێوە نێودەوڵەتەکان، ئەگەرچی خاوەنی شاندێکی خۆیانن لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان.
سەرەرای سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا و تێکچونی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی نێوانیان، ئالۆزیەکانی ئێران و ئەمریکا، تا دێت قوڵتر دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی هێرشە موشەکیەکانی سەر کێلگە نەوتییەکانی سعودیە، دوپاتکردنەوەی لێدوانەکانی کۆشکی سپی لە تۆمەتبارکردمنی ئێران لەو هێرشەدا، کە تاران بەڕونی رەتیدەکاتەوە.
خەندان
