هیندستان جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەخەدەکات
نیرمالا سیزارامان، وەزیری ئابووری هیندستان دەڵێت ئەم قەدەخەکردنەی جگەرەی ئەلیکترۆنی پەیوەستە بە مەترسییەکانی جگەرە لەسەر تەندروستی گەنجانی وڵاتەکە.
بەگوێرەی داتاکان هیندستان 100 ملیۆن کەسی گەنجی بەکارهێنەری جگەرەی هەیە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بازاڕێكی گەورە بۆ کۆمپانیاکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی.
وەزیری ئابووری هیندستان روونیدەکاتەوە قەدەخەکردنەکە بۆ هەریەکە لە کارەکانی بەرهەمهێنان، دروستکردن، هاوردە و هەناردەکردن، بڵاوکردنەوە و ریکلامکردنە و هەر کەسێك سەرپێچی بکات سزادەدرێت.
ڤەیپینگ کە پێکدێت لە هەڵمژینی تێکەڵەیەکی نیکۆتین، ئاو، بۆن و رەنگەکان، وەک جێگرەوەی جگەرە لەلایەن کۆمەڵێك خەڵکی بۆ وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی بەکاردێت، بەڵام دەرکەوت ئەویش زیانی تەندروستی هەن و ئێستاش توێژینەوە لەبارەی مەترسییە تەندروستییەکانی بەردەوامن.
