سعوودیه میشیلیاكانی سه‌ر به ئێران له سووریا بۆردومان ده‌كات
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی عه‌ره‌بی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی سعوودیه بینراون كه پێگه‌ی میلیشیاكانی نزیك له ئێران له ناو خاكی سووریا بۆردومان كردووه، كه وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌و گرووپانه سه‌ر به فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، پێگه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه، له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی ناوی خاكی سووریا، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق, بۆردومان كراون.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرای ده‌كات، له‌و بۆردومانه‌دا، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌كۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك و هه‌ڵدانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومان كراون، كه سعوودیه رایگه‌یاندووه ئاماده‌كاری له‌و شوێنانه كراون بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی ئارامكۆ.
به گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ، بۆردومانه‌كه ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه بووه.
دوای بۆردومانكردنی دوو گه‌وره‌ترین كارگه‌ی كۆمپانیای ئارامكۆی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی سعوودیه، ریاز تاران به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.
به گوێره‌ی چاودێرانیش، پێده‌چێت جه‌نگی ناڕاسته‌وخۆی نێوان سعوودیه و ئێران، پێ بنێته قۆناغێكی نوێ.
