داوای لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەی ئەردۆغان دەکرێت
مەتین جۆلار، سەرۆکی پارتی رێگای جیهانیی تورکیا رایگەیاندووە، بە تۆمەتی ”ساختەکاری“، لە دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا، سکاڵای لەسەر رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا تۆمار کردووە.
مەتین جۆلار رایگەیاندووە، رەجەب تەییب ئەردۆغان وێنەیەکی کۆمپیکراوی بڕوانامەی زانکۆیی پێشکەشی دەستەی هەڵبژاردنی تورکیا کردووە و ئەوەش ”تاوانە“.
دادگا ئەوروپییەکە بەو سیاسەتمەدارە تورکەیان راگەیاندووە، پێویستە سەرەتا لە دادگای باڵا و دادگای دەستووریی تورکیا سکاڵاکە بکات، ئەگەر ئەو دوو دادگایە کاریان لەسەر نەکرد، ئەوا دادگا ئەوروپییەکە کاری لەسەر دەکات.
باسنيوز
