پەرلەمانی ڤەنزوێلا گوایدۆ وەک سەرۆکی شەرعیی وڵات دەناسێنێت
کۆمەڵەی نیشتمانیی ڤەنزوێلا (پەرلەمان)، بە زۆرینەی دەنگ خوان گوایدۆی سەرۆکی پەرلەمانی وەک سەرۆکی شەرعیی کاتیی وڵات، ناساند.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23-1-2019، خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا خۆی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی بە وەکالەت ناساند و رایگەیاند، نیکۆڵاس مادۆرۆ چیتر سەرۆکایەتیی وڵات ناکات.
تا ئێستا وڵاتانی ئەمریکا، رێکخراوی وڵاتانی ئەمریکا، بەرازیل، پاراگوای، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، پیرۆ، یەکێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیسپانیا، سوید، نەمسا و دانیمارک پشتگیریی خوان گوایدۆ دەکەن و وڵاتانی مەکسیک، کوبا، رووسیا، تورکیا و ئێرانیش تەنیا نیکۆڵاس مادۆرۆ بە سەرۆک دەزانن.
باسنيوز
