رۆحانی: ئەمریکا و سعودیە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا بەرپا دەکەن

رۆحانی: ئەمریکا و سعودیە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا بەرپا دەکەن
حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، سعودیە و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە "شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا بەرپا دەکەن".

ئەمریکا، سعودیە، ئیمارات، چەند وڵاتیکی دیاریکراوی ئەوروپی و دەوڵەتی زایۆنی(ئیسرائیل) بو کە بەرپایان کرد



رۆحانی وتی" ئێمە ئاژاوەمان ناوێت، کێ ئاژاوەکەی بەرپاکرد لە ناوچەکەدا؟.. یەمەنیەکان نەبون، ئەمریکا، سعودیە، ئیمارات، چەند وڵاتیکی دیاریکراوی ئەوروپی و دەوڵەتی زایۆنی(ئیسرائیل) بو کە بەرپایان کرد".

حوسیەکان ئەو هێرشەیان ئەنجامدا، وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی لایەن سعودیەوە دەکرێتە سەر یەمەن



سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتیەکانی سعودیە وتی" حوسیەکان ئەو هێرشەیان ئەنجامدا، وەک ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی لایەن سعودیەوە دەکرێتە سەر نەخۆشخانە، خوێندنگە و بازارەکانی یەمەن".

هاوکات ئەمرۆ، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای راگرتنی شەری یەمەنی کرد و وتی"رەنگە ئەمریکا شەرمەزار بوبێت، بەوەی بە خەرجکرنی سەدان ملیار دۆلار لە چەک و تەقەمەنیدا نەیتوانیوە بەرگەی هەڵمەتی یەمەنیەکان بگرێت".

وتیشی" ئەمریکییەکان تەنها ئەو کاتە نیگەران بون کە یەمەنییە کان بە هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودییان دایەوە" .




خەندان-
Top