ئەمریکا چوار ساڵە بە قەڵاچۆکردنی منداڵانی یەمەن نیگەران نەبوە
زەریف ئەو پەیامەی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە کۆبونەوەی لوتکە لە ئەنقەرە بە هێنانەوەی نمونەیەک لە ئایەتی قورئان داوای راگرتنی شەڕی یەمەنی لە وڵاتانی ئیسلامی کرد.
سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئێران لە هێرشەکەی سەر کێڵگە نەوتیەکانی سعودیە زەریف دەلێت" سەرکۆنەکردنی ئێران ھیچ لە ڕاستییەکان ناگۆڕێت بەڵکو کۆتایی ھێنان بە شەڕەکە تاکە ڕێگاچارەیە بۆ ھەموان".
زەریف لە توییتێکی دیکەدا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا هەرگیز بە بۆمبارانکردنی بێ بەزەیانەی منداڵانی یەمەنی نیگەران و بێزار نابێت وتی " ئەمریکییەکان تەنها ئەو کاتە نیگەران بون کە یەمەنییە کان بە هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودییان دایەوە.
خەندان
