سعوودیە بە شێوەیەكی نهێنی كۆنسوڵگەكەی لە ئیستەنبۆڵ فرۆشتووە
بە پێی میدیاكانی توركیا، حكوومەتی سعوودیە بارەگای كۆنسوڵگەی گشتیی خۆی لە ئیستەنبۆڵ فرۆشتووەتەوە بە لایەنێكی تر، بۆ ئەوەی چیتر مۆركی كوشتنی ڕۆژنامەنووسەكە بەسەر كۆنسوڵگەكەوە نەمێنێت.
نزیكەی بەر لە ساڵێك جەمال خاشوقچی ڕۆژنامەنووسی سعوودی ئەمریكی لە نێو بارەگای كۆنسوڵگەی گشتیی سعوودیە لە ئیستەنبۆڵ بە شێوەیەكی نادیار كوژرا و تا ئێستەش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
بە پێی ماڵپەڕی "دەیلی سەباح"ی توركی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆنسوڵگەی گشتیی سعوودیە لە ئیستەنبۆڵ بگوازرێتەوە بۆ بارەگایەكی نوێ لە نزیك كۆنسوڵگەی گشتیی ئەمریكا لە شارەكە.
