جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: سوپای ئه‌مریكا خراوه‌ته ئاماده باشییه‌وه
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: سوپای ئه‌مریكا دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه له ئاماده‌باشیدا ده‌بێت.
مایك پێنس روونیشی كرده‌وه، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات و هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌شیان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له سعوودیه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، دووپاتیی ده‌كاته‌وه كه ئێران له پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه‌یه و، له خاكی ئێرانه‌وه‌ی هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه.
