نیویۆرک و شیکاگۆ هەوڵی قەدەخەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدەن

نیویۆرک و شیکاگۆ هەوڵی قەدەخەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدەن
لە ئەمریکا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە شەش کەس بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە گیانیان لەدەستداوە، بەوهۆیەوە هەردوو گەورە شاری ئەمریکا، نیویۆرک و شیکاگۆ هەوڵ بۆ قەدەخەکردنی جگەرەی ئەلکترۆنی دەدەن.

ئەو دووکاندارانەی ڤەیپ دەفرۆشن نیگەرانن لەو دەنگۆیانە، دەڵێن، ئەگەر راستە خەڵک بە جگەرەی ئەلیکترۆنی گیانیان لەدەستداوە، با بەدواداچوونێکی پوخت ئەنجامبدەن و بەڵگەمان بخەنە بەردەست.

ئینام رەهمان، خاوەنی دوکانی جوبیلی ڤەیپە و ئاماژە بەوە دەکات "رێگەیەکی باشترمان هەڵدەبژارد ئەگەر ئەوان بیان توانیبایە بەدواداچوونێکی پوختتر ئەنجامبدەن و ببینن کە ئەو هۆکارانە چین، دواتریش یاسایان بۆی دەرکردبایە کە باڵانس رادەگرێت. بەتێڕوانینی من ئەو تێگەیشتنە باشترە".

بیروڕای جیاواز هەیە لەسەر هەنگاوەکان بۆ قەدەخەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ئەمریکا. بەشێکیان پێیانوایە ئەوە تەنها بۆ گەرموگوڕکردنی بزنسی کۆمپانیاکانی جگەرەی ئاساییە.

ئەوانی دیکە کە سیناتۆرەکانیش چوونەتە پاڵیان، ساڵانێکە هۆشداریدەدەن و داوادەکەن بە بەڵگە بیخەنە بەرچاوی خەڵک کە جگەرەی ئەلیکترۆنی کوشندەیە.

دیک دوربین - سیناتۆری ئێڵینۆیە دەڵێت "هەفتەی رابردوو دوای ساڵانێک لە بێهەڵوێستی، حکومەتی فیدراڵی، لەکۆتادا لەخەو هەستاو بەو راستییەی زانی کە جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپ هەڕەشەن، من پێنج ساڵە نامە دەنوسم و کەس وەڵاممان ناداتەوە. دەمێکی زۆرە درک بەو راستییە دەکەین کە پیشەسازی جگەرەی ئەلیکترۆنی منداڵانی لە سەرتاسەری ئەمریکا کردووەتە ئامانج".

پزیشکانیش دەڵێن: هۆکارێکی سەرەکی زیانەگەورەکانی ڤەیپ ئەوەیە خەڵک ماددەی هۆشبەری پێدەکێشن، بۆیە ترەمپ پێشنیازێکی خستووەتەڕوو کە هەموو تامەکان قەدەخەبکرێن جگە لە تۆباکۆ نەبێت.
Top