پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی لیبراڵ دیموکراتی بریتانیا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەن
هەر لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسەدا نوێنەری پارتی چاوی بە چەندین کەسایەتیی سیاسی و دیبلۆمات کەوت، لەوانە باڵیۆز ئیبراهیم محییەدین، سەرۆکی نووسینگەی کۆمکاری عەرەبی لە لەندەن، باڵیۆزی وڵاتی ئەندەنوسیا، دکتۆر ڕیزاڵ سوکمە، نوێنەری باڵیۆزخانەی بەرازیل، سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراتی فەرەنسا، پۆل فیشەر، جێگری سەرۆکی نوێنەری تایلەند لە بریتانیا، باڵیۆزی مۆریتانیا و، لەو دیدارانەدا باس لە ڕەوشی هەرێم و پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.
جێگای باسە نوێنەری پارتی، تاکە نوێنەری کوردستانی و عێراقی بوو کە لەو کۆنفرانسەدا بەشدار بوو.
