خامنەیی: هیچ کۆبوونەوە و دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا ناکرێت

خامنەیی: هیچ کۆبوونەوە و دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا ناکرێت
لە بەرەبەری کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە دەنگۆ و ئەگەری گفتوگۆ لە نێوان سەرۆک کۆمارانی هەردوو وڵات بڵاو بووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ ڕەتی کردەوە کە لە نێوان تاران و واشنتۆن لە هیچ ئاستێکدا کۆبوونەوە ناکرێت.

عەلی خامنەیی ڕاشی گەیاند: "نە لە تاران و نە لە نیوۆیرۆک هیچ گفتوگۆ و دانوستانێک لە نێوان بەرپرسانی ئێران و ئەمرێکا بەڕێوە ناچێت و دەنگۆی گفتوگۆی بە "پیلان بۆ سەپاندنی ویستەکانی ئەمریکا" ناودێر کرد."

عەلی خامنەیی هاوکات دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی تەنیا لە چوارچێوەی گرووپی ١+٥ و لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ناو ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) زانیوە.

ماوەی یەک هەفتەیە چەندین هەواڵ و ڕاپۆرت لەبارەی ئەگەری گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان حەسەن ڕۆحانی و دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئەمریکا لە پەراوێز دانیشتنی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو کراوەتەوە، کە دوێنێ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی ئەو زانیارییانەی ڕەت کردەوە.











باسنيوز
Top