ئاشکرا دەبێت.. قاسم سولەیمانی لە بەغدایە

ئاشکرا دەبێت.. قاسم سولەیمانی لە بەغدایە
ژمارەیەک میدیای عێراقی ئاشکرای دەکەن، کە فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە بەغدای پایتەختی عێراقە.

سەرچاوەیەکی عێراقی بە ژمارەیەک میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس دوو رۆژ پێش ئێستا بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایەگیاندووە، قاسم سولەیمانی لەگەڵ هەریەکە لە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران، نوری مالیکیی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و هادی عامریی سەرۆکی میلیشیای بەدر، کۆ بووەتەوە.

ئەو سەردانەی سولەیمانی بۆ بەغدا لەکاتێک دایە، کە ئەمریکا سوپای پاسدارنی خستووەتە ناو لیستی تیرۆر.











باسنيوز
Top