ترەمپ: ئەمریکا زیاتر لەهەر وڵاتێکی دیکە ئامادەیە بۆ جەنگ

 ترەمپ: ئەمریکا زیاتر لەهەر وڵاتێکی دیکە ئامادەیە بۆ جەنگ
کەمێک بەرلەئێستا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند نایانەوێت جەنگ لەگەڵ ئێران بکەن، بەڵام وڵاتەکەی زیاتر لەهەر وڵاتێکی دیکە ئامادەیە بۆ جەنگ.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێکدا بڵاویکردەوە نایانەوێت جەنگ لەگەڵ ئێران بکەن، بەڵام وڵاتەکەی زیاتر لەهەر وڵاتێکی دیکە ئامادەیە بۆ جەنگ.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە تەنها رۆژێک پاش هەڕەشەکانی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێدەچێت ئێران هێرشەکانی ئەنجامدابێت، بەڵام نایانەوێت جەنگ لەگەڵ ئێران هەڵبگیرسێنن.

پێش کۆبونەوەی لەگەڵ میری بەحرین، ترەمپ بەرۆژنامەنوسانیشی راگەیاند، وڵاتەکەی باشترین سیستمی موشەکی و فڕۆکەوانی هەیە و زیاتر لەهەر وڵاتێکی دیکە لەمێژودا ئامادەیە بۆ جەنگ.





خەندان
Top