ئۆپەراسیۆنی گەورەی ڕووسیا و شەش وڵاتی دیکە دەستی پێکرد
لەو ئۆپەراسیۆنە ساڵانەیەدا جیا لە ڕووسیا، وڵاتانی هیند، پاکستان، کازاخستان، قرگستان و ئۆزبەکستان، کە لەلایەن ئەرکانی ناوەندیی فەرماندەیی ستراتیجییەوە بەڕێوە دەچێت، تێیدا بەشدارن کە ماوەی شەش ڕۆژ دەخایەنێت.
ئۆپەراسیۆنی ستراتیجیی ڕووسیا هەر ساڵە لە ئەرکانێکی جیاواز بەڕێوە دەچێت کە تاکوو ئێستا ئەو وڵاتە بەرپرسیارێتیی ئۆپەراسیۆنی ساڵانی 2011، 2015 و 2018ی لە ئەستۆ بووە.
سێرگئی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕای گەیاندووە ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە لەدژی وڵاتی سێیەم نییە، بەڵکوو لەڕاستای بردنەسەری ئاستی ئامادەیی بەرانبەر هێرشە تیرۆریستییەکان.
ئەم گوتانە لە کاتێکدان کە دامەزراوەیەکی بەناوی "جەیمزتاون" ئاشکرای کردووە کە شێوازی ئەو ڕاهێنانانەن لە ئۆپەراسیۆنەکان ئەوە دەرناخەن کە خۆ ئامادەکردن بێت لە ەبرانبەر هێرشی تیرۆریستی، بەڵکوو هاوشێوەی خۆئامادەکردنە بەرانبەر جەنگی نێوان وڵاتان.
باسنيوز
