وەزیری دەرەوەی تورکیا : ئەگەر هەمو ئومەت بەیەک دەنگ دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بوەستانایە، ئێستا ئاوا مامەڵەیان نەدەکرد

وەزیری دەرەوەی تورکیا : ئەگەر هەمو ئومەت بەیەک دەنگ دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بوەستانایە، ئێستا ئاوا مامەڵەیان نەدەکرد
مەولوت چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بۆ چەندین جاری لەرسەریەک هێرشی توندی کردە سەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دەشڵێت" ئەگەر هەمو ئومەتی محەمەد بەیەک دەنگ دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بوەستانایە، ئێستا ئاوا ئەو سیاسەتە چاونەترسانەیان بەرامبەرمان پەیڕەو نەدەکرد".

بانکی رۆژئاوا چۆڵناکات و دۆڵی ئوردون و باکوری دەریای مردوش داگیردەکات



ئەو وتانەی چاوشئۆغلو لە دوای ئەوە هات، هەفتەی رابردو بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە ناوچەکانی بانکی رۆژئاوا چۆڵناکات و دۆڵی ئوردون و باکوری دەریای مردوش داگیردەکات، حکومەتی ئوردونیش لەراگەیەنراوێکدا ئیدانەی ئەو بڕیارەی کرد و بەپێشێلکردنی ئاشکرای خاکی وڵاتەکەی دەزانێت.

هەوڵێکی چەپەلە بۆ بەدەستهێننای دەنگی دەنگدەران لەپێش هەڵبژاردنەکان



"پلانە شەرمهنەکانی ناتاننیاهۆ، هەوڵێکی چەپەلە بۆ بەدەستهێننای دەنگی دەنگدەران لەپێش هەڵبژاردنەکان" چاوشئۆغلو وای وت.

لە نزیکەوە چاودێری پەرتبونی ئومەت دەکات و لەسەر ئەو پەرتبونەمان یاری دەکات


هەروەها وتیشی" ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێری پەرتبونی ئومەت دەکات، بەتێبینی وەریدەگرێت و لەسەر ئەو پەرتبونەمان یاری دەکات".

بڕیارەکەی ناتانیاهۆ هەرزو لەلایەن بەرپرسانی باڵای فەلەستین و بەشێک لەوڵاتانی عەرەبییەوە ئیدانەکراو لەوبارەیەوە حەنان ئەشرەفی بەرپرسی باڵای فەلەستین رایگەیان" لێدوانەکانی ناتانیاهۆ نەک تەنها پلانی ئاشتی دولایەنە، بەڵکو هەمو دەرفەتەکانی ئاشتی ئیسرائیل-فەلەستین تێکدەشکێنێت."









خەندان
Top