وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : ئەردۆغان لە ئاستێکی وادا نیە ئامۆژگاری ئێمە بکات
بەدڕندانەترین شێوە کوردەکان دەچەوسێنێتەوە و پاڵپشتی تێرۆرستانی حەماس دەکات
"رژێمی ئەردۆغان بەشێوەیەکی پلان بۆدارێژراو پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکات، بەدڕندانەترین شێوە کوردەکان دەچەوسێنێتەوە و پاڵپشتی تێرۆرستانی حەماس دەکات" کاتز لە تویتێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر وای نوسیوە.
ئەردۆغان کۆتا کەسە کە بتوانێت ئامۆژگاری ئێمە بکات
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا هێرشی زارەکی توند دەکاتە سەر سەرۆککۆماری تورکیا و دەڵێت" ئەردۆغان کۆتا کەسە کە بتوانێت ئامۆژگاری ئێمە بکات.
ئەو ئاماژە توندانەی ئیسرائیل کاتز، دوای لێدوانێکی مەولوت چاوشئۆغلو بو لە شاری جیدە سەبارەت بە بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە وتبوی" ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە ناوچەکانی بانکی رۆژئاوا چۆڵناکات و دۆڵی ئوردون و باکوری دەریای مردوش داگیردەکات".
چاوشئۆغلو وتبوی" پلانە شەرمهنەکانی ناتاننیاهۆ، هەوڵێکی چەپەلە بۆ بەدەستهێننای دەنگی دەنگدەران لەپێش هەڵبژاردنەکان".
خەندان
