ترەمپ: دەزانین کێ لە پشت هێرشەکانی کێڵگە نەوتیەکەی سعودیەیە

ترەمپ: دەزانین کێ لە پشت هێرشەکانی کێڵگە نەوتیەکەی سعودیەیە
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی رایگەیاند، ئەوان دەزانن کێ لە پشت هێترشەکانی سەر کێڵگە نەوتیەکەی سعودیەوە، بەڵام هیچ زانیاریەکی راستەوخۆی لەو بارەیەوە ناخاتەرو.

چاومان لەسەر ئامانجەکەمانە و سیلاحەکانمان پڕکردوە



ترەمپ لەپێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی" عەرەبستانی سعودی هێرشی کرایە سەر، هۆکاری خۆمان هەیە کە پێمان وابێت کێ لە پشت ئەو هێرشەوەیە، وابەستەی پشتراستکردنەوەی ئەو بۆچونەمانین و چاومان لەسەر ئامانجەکەمانە و سیلاحەکانمان پڕکردوە".

چاوەڕێی سعودیەین تا بۆچونی خۆیانمان پێ بڵێن


لەبەشێکی دیکەی ئەو پەیامە هەرەشە ئامێزەیدا، ترەمپ وتی" ..بەڵام چاوەڕێی سعودیەین تا بۆچونی خۆیانمان پێ بڵێن و لە ژێر چ بارودۆخێکدا هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین".

رۆژی شەممە رێکەوتی 14/9، له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر دو کارگەی ئارامكۆ لە سعودیە و هێرشه‌كه‌ زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حوسییه‌كانی یەمەن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە، وڵاتەکەیان لە پشت هێرشەکانی رۆژی رابردوەوە بوبێت کە کرایە سەر دو وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە.







خەندان
Top