ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان تورکیا و ئێران و ڕووسیا لە ئەنقەرە ساز دەکرێت

 ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان تورکیا و ئێران و ڕووسیا لە ئەنقەرە ساز دەکرێت
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە لە ئەنقەرە بەرپرسانی باڵای سێ وڵاتی ڕووسیا، ئێران و تورکیا جارێکی دیکە کۆ ببنەوە و پرسی شەڕی ناوخۆی سووریا و پێکهاتنی ناوچەی ئارام تاوتوێ بکەن.



نوێترین خولی دانوستانەکان ئەمڕۆ دووشەممە 2019.9.16 لە ئەنقەرە و بە بەشداریی ڤلادیمیر پۆتین، حەسەن ڕۆحانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەر سێ سەرۆک کۆمارانی هەر سێ وڵاتی ڕووسیا و ئێران و تورکیا بەڕێوە دەچێت.



بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فەڕەنسا، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاریەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکانی و بەتایبتە شاەڕی ئدلب بخرێنە بەرباس.



لایەنە عەرەبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی بەشار ئەسەد، لە ساڵی ٢٠١١ کە ناوچەیەکی بەربەڵاوی ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵ کرد، پاشان لە چەند قۆناغێک و لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتە لە ئدلب جێگیر کراون.



ڕووسیا و ئێران بە دوو هاوپەیمانی گەورەی سووریا دێنە ئەژمار، ئەمە لە حاڵێکدایە کە تورکیا پشتیوانی لە ئۆپۆزیسیۆن و دژبەرانی بەشار ئەسەد دەکات.



بڕیارە دوای ئەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە ئەنقەرە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە جیا لەگەڵ هەردوو هاوتا رووسی و تورکیەکەی ڤلادیمیر پۆتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ ببێتەوە.







باسنیوز
Top