حوسییەکان دیمەنی بۆردومانکردنی کۆمپانیای ئارامکۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه
محه‌مه‌د بخێتی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، بۆ بۆردومانەکە سوودیان لە کەلێنێکی سیستەمی بەرگری سعوودیە وەرگرتووە.
بخێتی ده‌ڵێت: "پێویستە بەرپرسانی سعوودیە هۆشدارییەکانمان بە هەند وەربگرن بۆ ئەوەی کۆتایی بە دووژمنکارییەکانی بهێنێت و گەمارۆکانی سەر یەمەن هەڵبگرێت و بە کەمترین زیان لێیدەچێت".
دووپاتیشی دەکاتەوە، لەمەودوا ئاسمانی سعوودیە و ئیمارات بەڕووی فڕۆکەکانیان کراوەن و سیستمی بەرگری ئەو دوو وڵاتە ناتوانن بیانوەستێنن.
حووسيیهكان راشیگه‌یاندووه، هێرشه‌كه له رێگه‌ی 7 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه و له دوو پارێزگای ناوه‌ڕاستی سعوودیه، كارگه‌كانی ئارامۆكیان كردووه‌ته ئامانج.
