لینسی گراهام: ده‌بێت گورز وه‌شاندنه دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بژارده‌یه‌كی سه‌ر مێزی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت
لینسی گراهام، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، پاش هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وتیی سه‌ر به كۆمپانیای "ئارامكۆ"ـی سعوودی له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی نزیك له ئێرانه‌وه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "كاتی ئه‌وه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێرشكردنه سه‌ر پاڵاوگه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئێران بخاته سه‌ر مێز، ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بوو له زیاتر ئیستیفزازكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و زیاتركردنی بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه بێت، ئێران ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵسوكه‌وته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی نابێت تا سزایه‌كی زۆر واقیعی نه‌بینێت، یه‌كێك له رێگاكانیش هێرشكردنه سه‌ر پاڵاوگه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و شكاندنی پشتی رژێمی ئێرانه".
گراهام هێرشی حوسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتیی ده‌كرێن بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی سعوودیه، به نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌لایه‌ن تارانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: "رژێمی ئێران ئاشتیی به‌لاوه گرنگ نییه و هه‌وڵی ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی و زیادكردنی هه‌ژموونی هه‌رێمایه‌تی خۆی ده‌دات".
K24
