ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران : بنکەکانی ئەمریکا لە مەودای موشەکەکانی ئێمەدان

 ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران : بنکەکانی ئەمریکا لە مەودای موشەکەکانی ئێمەدان
ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بنکە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە مەودای موشەکەکانی ئەواندان.

بنکە و فڕۆکە هەڵگرەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەوتونەتە مەودای موشەکەکانی ئێرانەوە


بەپیی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە، "بنکە و فڕۆکە هەڵگرەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەوتونەتە مەودای موشەکەکانی ئێرانەوە".

ئەو لێدوانەی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە چوارچێوەی ئەو گرژیی و ئاڵۆزیانەدا دێت کە بەم دوایانە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوە


ئەو لێدوانەی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە چوارچێوەی ئەو گرژیی و ئاڵۆزیانەدا دێت کە بەم دوایانە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوە، بەتایبەت کاتێک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکردەکانی ئێرانی بە هێرشەکانی سەر وێستگە نەوتیەکانی سعودیە تۆمەتبارکرد.

ئەمریکا دەڵێت، هێرشەکەی سەر دو وێستگە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە سعودیە کە بوە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی ئەو وڵاتە، لەلایەن میلیشاکانی حوسیەکانی یەمەنیەکانەوە ئەنجامدراوە کە ئێران پاڵپشتیان لێدەکات.

مایک بۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێرانی تۆمەتبارکرد بە وەستان لە پشتی هەڕشەکانی سەر سعودیەوە، وڵاتی یەمەنیشی لە دەستێوەردان لەوکارەدا دورخستەوە.

هەموان ئاگادارن کە هێزەکانی ئەمریکا و بنکەو فڕۆکە هەڵگرەکانیان، بە مەودای دو هەزار کیلۆمەتر دەکەوێتە ناوچەی موشەکەکانی ئێرانەوە


سەرکردەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموان ئاگادارن کە هێزەکانی ئەمریکا و بنکەو فڕۆکە هەڵگرەکانیان، بە مەودای دو هەزار کیلۆمەتر دەکەوێتە ناوچەی موشەکەکانی ئێرانەوە".

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەشێوەیەکی نافەرمی وتیشی، ئێران هەموکات ئامادەیە بۆ جەنگ، بەڵام ئاماژەی بە هێرشەکەی سەر سعودیە نەکرد.

ئەو وێستگە نەوتییەی سعودیە کە دوێنێ کرایە ئامانج گەورەترێن وێستگەی بەرهەمێنانی نەوتە لە جیهاندا


ئەو وێستگە نەوتییەی سعودیە کە دوێنێ کرایە ئامانج گەورەترێن وێستگەی بەرهەمێنانی نەوتە لە جیهاندا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلایەن خۆیەوە بە شازادەی دەسەڵاتداری سعودیەی راگەیاند، "واشنتۆن ئامادەیە کار لەگەڵ سعودیەدا بکات بۆ گرەنتیکردنی ئاسایشی ئەو وڵاتە".





خەندان-
Top