سوپای پاسداران: ئەگەر هەیە جەنگێک هەڵبگیرسێت
لەمبارەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی٩ی٢٠١٩ عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ڕای گەیاند: "ئەو جۆرە تۆمەت و لێدوانە بێ بنەما و ئەنجامانە لە چوارچێوەی دیپلۆماسیدا هێچ جێگەیەکیان نییە و بێ مانان و ئامانجدار و داتاشراون".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی: "ئەو جۆرە هەوڵ و لێدوانانە زیاتر چەشنی پلانی ڕێکخراوە نهێنی و هەواڵگرییەکانن بۆ ڕووشاندن و ناشیرین‌کردنی سیمای وڵاتێک کە ئامانجیان ڕێگەخۆشکردنە بۆ هەندێ هەوڵی هاوشیوە لە داهاتوودا و لەمبارەوە ئەمریکییەکان ئەوپەڕی گوشاریان لەدژی ئێران گرتووەتە پێش و بۆ ئەم مەبەستەش دەستەوداوێنی درۆ بوون".
هاوکات فەرماندەی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە وەڵامی ئەو لێدوانەی مایک پۆمپیۆدا ڕای گەیاندووە: "بەلەمەکانی ئەمریکا لە کەنداو تا مەوداوی دوو هەزار کیلۆمەتریی لەژێر تیری ئێمەدان و گەر بمانەوێ بە مووشەک دەیانکەینە ئامانج".
ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت: "ئێران و ئه‌مریكا نایانه‌وێت جه‌نگ هه‌ڵگیرسێت، به‌ڵام هێزه مه‌یدانییه‌كان له ئاوه‌كانی كه‌نداو له هێڵی ته‌ماسدان و ئه‌گه‌ری هه‌یه جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت".
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئێران گوتوویه‌تی: "سه‌رجه‌م بنكه و كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر له ئێمه دوورن و كه‌وتوونه‌ته ناو سێرهی مووشهكهكانمانهوه، دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له مانگی ته‌مووزی رابردوو، رووی مووشه‌كه‌كانمان كردووه‌ته بنكه‌ی عوده‌ید له قه‌ته‌ر و زه‌فره له ئیمارات و باریجه له كه‌نداوی عوممان".
ئەم گوتانەی بەرپرسانی ئەمریکا وئێران لە کاتێکدان کە دوێنێ شەممە دە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەند کۆمپانیایەکی نەوتیی سعوودیەیان کردە ئامانج و پاشان حوووسییەکانی یەمەن، بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشانەیان گرتە ئەستۆ و ئەمریکاش پێی وایە ئێران لە پشتی ئەو هێرشانەوەیە.
باس‌نیوز
