سعودیه به‌شێوه‌یەکی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی راگرت
دوێنێ شەممە، له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر دو کارگەیی ئارامكۆ لە سعودیە و هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حوسییه‌كانی یەمەن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ شەممە له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر دو کارگەی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دو پاڵاوگه‌یه راده‌گرین
عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه به ئاژانسی فەرمی هه‌واڵیی سعودیه‌ی راگه‌یاندوه، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ شەممە له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر دو کارگەی نه‌وت سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ) به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو پاڵاوگه‌یه راده‌گرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و بۆشایی به‌رهه‌مهێنانه‌ش کە دروستدەبێت له رێگای نه‌وتی عهمباركراوهوه پڕده‌كه‌نه‌وه.
به هۆی هێرشه‌كه‌وه كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ روینه‌داوه و كاره‌كانی دیاریكردنی زیانه‌كانی كۆمپانیاكه به‌رده‌وامن
وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه وتیشی، "به هۆی هێرشه‌كه‌وه كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ روینه‌داوه و كاره‌كانی دیاریكردنی زیانه‌كانی كۆمپانیاكه به‌رده‌وامن".
خەندان
