"ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له عێراقه‌وه ئه‌نجامدراوه"
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، فرناندز نووسیویه‌تی، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له عێراقه‌وه هاتوون و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودییه‌یان بۆردومان كردووه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌و هێرشانه ئه راستییه بۆ ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا توانای وه‌ستاندنی ئه‌و میلیشیایانه‌ی نییه، كه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه، مانای وایه یه‌كه چه‌كدارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌كی ئاسمانییان هه‌یه".
