باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: پشتگیری پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین
ماتیو توڵەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە گوتەیەکدا لە کۆڕبەندی وزەی عێراق رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە کاریگەرییان لەسەر خەرجییە گشتییەکان و جۆر و چۆنێتی ژیانی هاووڵاتییان هەیە.
ئەمریکا هاوکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ زیادکردنی وزەی زیاتر و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت: چاودێری بەکاربردن و کۆکردنەوەی داهاتەکان دەکەین.
توڵەر ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق وڵاتێکی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوتە و پێگەیەکی گرنگیشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و گوتیشی: گرنگە عێراق کاری پێویست بکات بۆئەوەی لە بواری و
