توركیا 2 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له‌ ناوچه‌ی ئارام نیشته‌جێ ده‌كات

توركیا 2 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له‌ ناوچه‌ی ئارام نیشته‌جێ ده‌كات
وەزیری دەرەوەی توركیا جەختدەكاتەوە، دوو ملیۆن ئاوارەی سووریا لە ناوچەی ئارام نیشتەجێ دەكەن.

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات رێككه‌وتنێكیان هه‌یه‌، به‌ڵام واشنتن له‌ هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌ سسته‌.

داواشی له‌ ئه‌مریكا كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه بپچڕنێت و چیتر چه‌كیان پێ نه‌دات و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئه‌وان په‌نابه‌ران له‌ ناوچه‌ی ئارام نیشته‌جێ ده‌كه‌ن.
Top