تورکیا.. فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 232 کەسی دیکە دەرکرا

تورکیا.. فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 232 کەسی دیکە دەرکرا
لە درێژەی فەرمانی دەستگیرکردن کەسانی تۆمەتبار بە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی "گولەن" لە تورکیا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 232 پلەداری سەربازیی سوپای ئەو وڵاتە دەکراوە.

لەمبارەوە پێگەی هەواڵی (TRT) بە پشتبەستن بە سەرچاوە تورکییەکان بڵاوی کردووەتەوە داواکاری گشتیی ئیستەنبۆڵ، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 232 پلەداری سوپا دەرکردووە کە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی "فەتحوڵا گەلەن"یان دراوەتە پاڵ.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن داواکاری گشتیی ئیستەبۆڵ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەبارەی تۆڕی لایەنگرانی "فەتحوڵا گولەن" لەناو هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە ئەو بڕیارەی داوە و ١٠٠ کەسیان لە پلەدارانی هێزی زەمینی و ٤١ کەسیان لە هێزی ئاسمانی و ٣٢ کەسیان لەناو هێزی دەریایی و ٤٦ کەس لەناو پۆلیس و چوار کەسیشیان لە پلەدارانی فەرماندەیی گاردی کەنارەکانی تورکیان.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بە شێوەی هاوشێوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە لە 49 پارێزگای تورکیا و باکووری قوبرس دەستی پێکردووە و هێشتا بەردەوامە.












باسنيوز
Top