هێرشکرایە سەر گەورەترین کێڵگەی نەوتی سعوودییە
وەزیری ناوخۆی سعوودیە رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر دوو کارگەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە پارێزگای بوقەیق لە رۆژهەڵاتی سعوودیە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی وڵاتی سعوودییەی لێیە.
وەزیری ناوخۆی دووپاتیکردەوە؛ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام کەسی بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار نەکرد.
پێشتر لە هێرشی هاوشێوە، بەرپرسانی سعوودییە، حوسەییەکانی یەمەن کە نزیکن لە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کردووە.
لە مانگی پێنجی رابردووش، لە ئاوەکانی کەنداو، هێرشکرایە سەر چوار نەوتهەڵگر کە دووانیان سعوودی بوون و زیانیان پێگەیشت.
K24
