دۆناڵد ترەمپ : جگەرەی ئەلیکترۆنی باش نییە

دۆناڵد ترەمپ : جگەرەی ئەلیکترۆنی باش نییە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، بەم نزیکانە ئیدارەی خواردن و دەرمانی ئەمەریکا چەند رێنماییەکی تووند لەسەر جگەرەی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.

ئەلێکس ئازار، سکرتێری خزمەتگوزاری تەندروستی و مرۆیی لە کۆشکی سپی بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە: "یاسا نوێکان، کۆمپانیاکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ناچار دەکەن، بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکان بکشێنەوە".

لە چەند مانگی رابردوو لە ئەمەریکا، شەش کەس بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنی گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیکەش دووچاری نەخۆشی سییەکان بوون.

زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ئەمەریکا دەنگی داوەتەوە و تا دێتیش کاردانەوەکان زیاتر دەبن، خەڵکێکی زۆریش وازهێنانیان لەو ئامێرە ئەلیکترۆنییە راگەیاندووە.

لای خۆیانەوە، کۆمپانیاکانی جگەرەی ئەلیکرۆنی دەڵێن، تانە لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دەدەن.





K24
Top