دۆناڵد ترەمپ : جگەرەی ئەلیکترۆنی باش نییە
ئەلێکس ئازار، سکرتێری خزمەتگوزاری تەندروستی و مرۆیی لە کۆشکی سپی بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە: "یاسا نوێکان، کۆمپانیاکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ناچار دەکەن، بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکان بکشێنەوە".
لە چەند مانگی رابردوو لە ئەمەریکا، شەش کەس بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنی گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیکەش دووچاری نەخۆشی سییەکان بوون.
زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ئەمەریکا دەنگی داوەتەوە و تا دێتیش کاردانەوەکان زیاتر دەبن، خەڵکێکی زۆریش وازهێنانیان لەو ئامێرە ئەلیکترۆنییە راگەیاندووە.
لای خۆیانەوە، کۆمپانیاکانی جگەرەی ئەلیکرۆنی دەڵێن، تانە لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دەدەن.
K24
