رووسیا ئاسانکاری لە پێدانی رەگەزنامە دەکات

 رووسیا ئاسانکاری لە پێدانی رەگەزنامە دەکات


حکوومەتی رووسیای فیدڕال ئاسانکاری لە پێدانی رەگەزنامە بە هاووڵاتییانی بیانی، دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا رووسییەکان، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بە نیازە یاسی پێدانی رەگەزنامە هەموار بکاتەوە و بۆ ئەوەی قوتابیانی بیانی لە رووسیا، بتوانن رەگەزنامەی ئەو وڵاتە وەربگرن.

ئاسانکارییەکە بریتییە لە پێدانی رەگەزنامەی رووسی بە قوتابییانی بیانی، کە زانکۆ و پەیمانگا لە رووسیا تەواو دەکەن، بەڵام دوو مەرج هەیە بۆ پێدانیان، کە بریتین لە؛

- قوتابییەکە زانکۆ یان پەیمانگایەکی حکوومیی رووسی تەواو کردبێ نەک ئەهلی.

- بە فەرمی لە فەرمانگەی مافی مانەوە (ئیتقامە)، خۆی تۆمار کردبێ.

بەپێی یاسا بەرکارەکانی ئێستا، قوتابی بیانی سێ ساڵ دوای تەواوکردنی خوێندن، دەتوانێ داوای مافی پەنابەرێتیی کاتی بکات و دواتر دەکرێت بە هەمیشەیی و پاشان رەگەزنامەی پێ دەدرێ.







باسنیوز
Top