ئەردۆغان: ئەمەریکا باوەڕ بە تورکیا ناکات

ئەردۆغان: ئەمەریکا باوەڕ بە تورکیا ناکات
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام گله‌یی له‌ ئه‌مەریكا ده‌كات و دەڵێت، واشنتن باوه‌ڕ به‌ یه‌په‌گه‌ ده‌كات، به‌ڵام باوه‌ڕ به‌ تورکیا ناكات.

له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاندووە: "ناكرێت ئه‌مەریكا زیان له‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی بدات له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام. ئه‌وانه‌ی له‌ منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتن، نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن".

هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە، رێگە نادەن رێککەوتنی ناوچەی ئارام وەک رێککەوتنی منبجی لێبێت.

ئەردۆغان گوتیشی، ئارامیان لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمەریکاوە کۆتایی هەیە و بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی ئاشتی هەر شتێک پێویست بێت دەیکەن.

ئەمەریکا و تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارام رێککەوتن و لە ماوەکانی رابردووش، مانۆڕی هاوبەشییان لە ناوچەکە ئەنجام داوە.





K24
Top